جەنگ وشەڕێک نازانرێت ئایندەکەی چۆن وچی دەبێت !

ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات
Thumbnail


یارییە گەورە جەنیگیەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا ، خەریکه پێدەنێتە سەر هێڵێکی گرینگی سەربازی ، ڕووسیا به جدیەت کار دەکات تا ئۆکڕاینا داگیر بکات ، وڵاتانی ڕۆژئاوایش بەتایبەت ئەوانەی له (ناتۆ)دان دوو دڵن لەو هەنگاوەی مۆسکۆ دا ! .

 لەم ماوەیەی ڕابردوودا هەوڵە دپلۆماسییەکان بەردەوام به تڕافیکێکی هاتووچۆ تێدەپەڕی ، ڕووسیا واپێدەچێت زۆر بەگرینگیەوە ئەو هەوڵانەی وەرنەگرتووە ،ئەگەرچی لە میدیا وڕاگەیاندن دا باس له هەوڵه دپلۆماسیەکان دا دەکات ، بەڵام لەپشت پەردە دا هیچ وێنایەکی ئەوتۆی ئەرێنی نابینرێت ، چونکه ڕووسیا لەدوای 2010 وە به تایبەت ماوەی خۆنیشاندەکانی عەرەبی وهاتنە ناوەوەی سەربازی بۆ سوریا ، ئاستی جولانەوەی هەرێمیەکان توخمێکی دیکەی بەخۆوە بینی ، ئەوەبوو دوای تەواوبوونی جەنگی سارد ڕووسیا بەهێزەوە هاتە گۆڕەپانی سیاسی وسەربازی جیهان ..

 لەم جەنگە چاوەڕوانکراوەی ڕووسیا و ئۆکڕاینا دا جیهان ترس دایگرتووە ، ئەوەتا ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری دەدات ، بەڵام وا دەبینرێت هۆشداریەکەی بەئەندازە بێ کاریگەریە ، ئیمانوئێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕنسا سەردانی مۆسکۆی کرد، دانیشتنێکی دوور لەیەکتریان ئەنجامدا ، کەچی هیچ ڕوونی لەم دانیشتنەدا دیارنەبوو ، کەواتا ڕوودەدات جەنگ وشەڕێک لە پێشە دایه که نازانرێت ئایندەکەی چۆن وچی دەبێت ، ئەوەی جێگای ئاماژەیە بیلا ڕووسیا هاوشانی ڕوسیای گرتووە ، هەردوولا پێکەوە هێزەکانیان دژ به ئۆکڕاینا دەجوولێنن ، بەمەش بیلاڕووسیا له مێژە پلانی بۆ ئەوە داناوە که لەو ناوچەیەدا شتێک ڕوودەدات وقەوماندنی مسۆگەرە!

 ،هەر بۆیە ماوەیەکی کەم بەر له ئێستادا لەسەر سنوورە نێودەوڵەتیەکان دا قەیرانێکی مرۆیی و پەنابەری دروستکرد ، که مخابن دەیوویست کورد بکاتە قوربانی ، ئەوەبوو چەند هەزار کورد بێ ئەوەی لەمەرامە گڵاوەکانی بیلاڕووسیادا بگەن ، بەو سەرماوسۆڵە لەسنوورەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو داوای مافی پەنابەرییان دەکرد ، نەیاندەزانی پرسەکه پەنابەری نەبوو ، بەڵکو ئەو پرسە پەیوەست بوو بەم کێشەی ئەمڕۆ لەو ناوچەیەدا بوونی هەیه ..

 ئۆکڕاینا لە جمووجۆڵەکانی ڕوسیا دڵنیابۆتەوە که ئەم جمه سەربازییەی بۆ داگیرکارییە ، بەڵام نازانرێت ئاخۆ دواجار ئەم پرسە چی لێ دێت ،به بۆچوونی دپلۆمات وچاودێرانی سیاسی وبەرپرسانی جیهانی ڕەوشەکه بەرەو ئاقارێکی نەخوازراو هەنگاو دەنێت .