مسعود بارزانی کەسایەتی ئاشتی و تەبایی

کورد هەردەم ئامرازی پێکەوە ژیان و تەباییە و هەردەم لە گەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانە بە شێوازی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و سەردەمیانە
Thumbnail

پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانی و دەست پێشخەریەکەی بۆ ناردنی شاندێکی پایە بەرزی عێراقی و کوردستانی بۆ لای موقتەدا سەدر و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان لایەنەکانی شیعە، هەڵبەتە ئەم تێروانینە هەڵقوڵاوی هەستی نیشتمان پەروەری و دڵسۆزی بەرێزیانە بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی لەسەر بنەماکانی دەستوور و بەشداری نوێنەری سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق، و کۆتا هاتن بە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان سەرجەم لایەنەکانی عێراق، و پابەندبوونی ئەو حکومەتە بە برگەکانی دەستوور، کە ئەمەش گرفتەکانی نێوان بەغدا و هەولێر تا رادەیەکی گونجاو چارەسەر دەکات.

هەڵبەتە ئەم دەست پێشخەریەی سەرۆک بارزانی ئەوە دوو پات دەکاتەوە کە خودی رێزدار بارزانی کەسایەتێکی ئاشتی خواز ئەندازیاری تەبایی و پێکەوە ژیانە، هەروەها ئەوەش دەگەیەنێ کەوا کورد هەردەم ئامرازی پێکەوە ژیان و تەباییە و هەردەم لە گەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانە بە شێوازی دیالۆگ و لێک تێگەیشتن لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و سەردەمیانە
گومان لەوە دانییە کەوا سەرۆک بارزانی هەمیشە هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ ئاشتی و لێبوردەی و پێکەوە ژیان کە ئەمەش سەرچاوە لە رەوشت و پەروەردەی بەرێزیان وەردەگرێت، جگە لە داب و نەریەتی ناوچەی بارزان کە لە دێر زمانەوە چەقی ئاشتی و لێبوردەی و پێکەوە ژیان بووە، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر خانوادەی بەرێزی بارزانی هەیە و لەسەر هەمان بۆ چوون و لێبوردەی رەفتار دەکەن.

ئەگەر چی ئەمرۆ جەنابی سەرۆک بارزانی بەتایبەتی و پارتی  دیموکراتی کوردستان بەگشتی دووجاری رەخنەی بێ بنەمای ئەم لاو ئەو لا بوونە بۆ هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتی سەدر و لایەنێکی سوونە سەر بە حەلبوسی و خەنجەر، کە وا لێک دەدرێتەوە کە بۆتە لێکترازانی نێو ماڵی کورد، و پەرت و پەرتەوازی بۆ چوونەکانی نێوماڵی کورد، هەر چەندە ئەو رەخنانە بێ بنەمان و هیچ بەهایەکی هەبێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە کورد لەو هاوپیمانییە دەستکەوتێ دەبێت و زۆرێک لە گرفتەکان چارەسەردەکرێن، کورد لە ماوەی ساڵانی رابردوو هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی شیعە هەبوو، و ئاکامەکەی پێشیڵکردنی دەستوور وبڕینی بودجەی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لێکەتەوە، جگە لەوەی لایەنێک هاوپەیمانی لەگەڵ هەندێ لایەنی شیعە کرد و ئاکامی خیانەتکاری ١٦ ئۆکتۆبەر و دووبارە بوونەوەی پرۆسەی بە عارەبکردنی کەرکوکی لێکەوتەوە.
سەرۆک بارزانی بە تایبەتی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەگشتی هەردەم سازش لەسەر مافەکانی نەتەوەی ناکەن و مێژووی دەیان ساڵی خەباتیان ئەو راستییە دەخاتە روو، بۆیە هەردەم پارتی ئامادەیە لە پێناو بەرژەوەندی میللەتەکەی قوربانی بدات و مافەکان دابین بکات.
لەیەکەم هەنگاوی هاوپەیمانی لەگەڵ رەوتی سەدر کورد توانی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست بێنێت، جگە لەوەش چاوەروان دەکرێت زیاتر بەدەست بێنێت نەخاسمە سەبارەت بە بڕگەکانی دەستور و بودجەی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان. ئەمەش بە هەوڵ و کۆششی رابەر و مەرجەع سەرۆک بارزانی