پێنجەم فێستیڤاڵی سکی سەر بەفر لە چۆمان ئەنجام دەدرێت

  

ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕۆژێکی جیاواز لەنێو زۆرترین بەفری ناوچەی باڵەکایەتی، پێنجەمین فێستیڤاڵی سکی سەر بەفر بە بڕگەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.

هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: فێستیڤاڵەکە لەژێر چاودێری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سەرپەرشتی قائیمقامییەتی قەزاکەمان،  پێنجەمین فێستیڤاڵی سکی سەر بەفر لە سێکانیانی بناری چیای کۆدۆ بەڕێوە دەچێت.

ڕاشیگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە وەک نەریتێکی ساڵانە و لەپێناو فراوانکردنی یاری سکی و هاندانی گەشتی زستانە و بینینی ئەو دیمەنە جوانانەی سروشتی ناوچەکە بەهۆی سپیپۆشی بەفرەوە بە گۆڕانکاری لە دروستکردنی یاریزانی سکی لە ساڵانی داهاتوو درێژە پێ دەدەین.

یەکەمین یاری سکی سەربەفر  لە ساڵی 1957 لە ناحیيەی حاجی ئۆمەران ئەنجامدراوە و ناوچەکە شوێنێکی لەبارە بۆ یارییەکانی سەر بەفر.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان گەشتیار و ئارەزوومەندانی بەفر ئاگادار دەکاتەوە کە فێستیڤاڵەکە لە چەندین بڕگەی هونەری جیاواز، لە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی تا 04:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 کەریم سمکۆ