هاتووچۆى هەولێر لەبارەى تۆمارکردنى تاکسى مۆدێل بەرز بڕیاری نوێی ده‌ركرد


هاتووچۆى هەولێر لەبارەى تۆمارکردنى تاکسى مۆدێل بەرز بڕیاری نوێی ده‌ركرد و رایدەگەیەنێت: بڕیاری تایبەت بە تۆمارکردنى تاکسى مۆدێل بەرز چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13 ى 2 ى 2022، بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر بڵاویكرده‌وه‌: سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران و ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندی کاری تاکسین ئاگاداردەکەینەوە، رێنمایی ژمارە 7ی سالی2021ی وەزارەتی ناوخۆ، مادەی سێهەم، بڕگە 11ی تایبەت تۆمارکردنی تاکسی مۆدێل بەرز چووە بواری جێبەجێکردن بەم مەرجانەی خوارەوە:
1 - دەبێت ئۆتومبێلی هاوردەکراو تاکسی بێت و  ڕەنگی تبنی بێت وەکوو ئەو تاکسییانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاریان پێدەکرێت.
2-بۆتۆمارکردنی تاکسیە مۆدێل بەرزەکە پێویستە تاکسییەکی مۆدیل کۆن  هەڵبوەشێننەوە.
3- ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێت تاکسییەکانیان بەئارەزومەندانە بگۆڕن بۆتایبەت، رێگا پێدراون و دەتوانن سود لەژمارەی تاکسیەکە وەربگرن و بیفرۆشنەوە و لەبەرامبەردا رسوماتی تۆمارکردنی ئوتومبێلی تایبەت بدەن.