سێ پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە


بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە بەڕێز خورشید ئاغا باڵەكی دەكات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك خورشید ئاغا باڵەكی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەرێزتان كاك حاجی(حەسەن)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو حاجی حەسەنی براتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون 
بارەگای بارزانی
١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢
……………………….
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی كوێخا ئەحمەد مەحمود تاوگۆزی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كوێخا ئەحمەد مەحمود تاوگۆزی،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و كەسایەتی دیاری هەڵەبجە و خزمانی تاوگۆزی كاكە(كوێخا ئەحمەد مەحمود)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە كوێخا ئەحمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢
……………………..
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز كاك عەلی حەمە ساڵح
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك عەلی حەمە ساڵح،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان خاتوو(فاتیمە عیسا محەمەد)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو فاتیمەی دایكتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه راجعون
بارەگای بارزانی
١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢