حه‌بی فایزه‌ر نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌ ئاستی لاواز و مامناوه‌نددا ده‌هێڵێته‌وه‌

چین ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی له‌ناكاوی حه‌بی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای فایزه‌ری ئه‌مریكییه‌وه‌ به‌رهه‌م هێندراوه‌.
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی چین بۆ به‌رهه‌مه‌ پزیشكییه‌كان رایگه‌یاند كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ به‌كارهێنانی له‌ناكاوی حه‌بی Paxlovid كردووه‌ و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه‌ له‌وه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار به‌كار بهێندرێ.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ حه‌به‌كه‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌ ئاستی لاواز و مامناوه‌نددا ده‌هێڵێته‌وه‌، بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ به‌كار ده‌هێندرێت كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نیشانه‌كان‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست ده‌كات.
فه‌رمانگه‌ی نیشتمانیی چین بۆ به‌رهه‌مه‌ پزیشكییه‌كان تیشكیشی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ كه‌سانی به‌ساڵداچوو، تووشبووانی نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كانی گورچیله‌، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن، نه‌خۆشییه‌كانی سی و نه‌خۆشیی شه‌كره‌ پێویسته‌ به‌ ڕه‌چه‌ته‌ حه‌به‌كه‌ وه‌ربگرن.