لاڤرۆڤ ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە تۆمەتبار دەکات

 

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، ئەمریکای بە بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و قووڵترکردنی ناکۆکییەکان تۆمەتبار کرد.

ئەنتۆنی بڵینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا تاوتوێی کێشەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینایان کرد.

بڵینکن ڕایگەیاند کە بە لاڤرۆڤی گوتووە "پێویستە کێشەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسییانە چارەسەر بکرێن".

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا کە "ئەمریکا کار لەسەر بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە و قووڵتکردنی کێشە و ناکۆکییەکان دەکات".

جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کێشە ئەمنییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینایان فەرامۆش کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ هەینی ئەنتۆنی بڵینکن ڕایگەیاند "دەکرێ هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا لەهەرکاتێکدا بێت ڕووبدات".