ئه‌مڕۆ چواره‌مین فێستیڤاڵی خیلسكانێی سه‌ربه‌فر له‌ چیای كۆڕه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ـی 2 ـی 2022   له‌ كاتژمێر 11ی به‌یانی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری به‌ ھاوئاھه‌نگیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سۆران و بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری ڕواندز، چواره‌مین فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ربه‌فر به‌ڕێوه‌ده‌چێت  . 
 چواره‌مین فیستیڤاڵی خلیسكانێی سه‌ربه‌فر، چه‌ندین بڕگه‌ی جیاواز له‌خۆده‌گرێت. له‌وانه‌، یاریی سكی سه‌ربه‌فر، نمایشی په‌ره‌ماتۆڕ، په‌ره‌ گلایده‌ر ، یاریی ئاگرین و بڕگه‌ی ھونه‌ری، هاوكات ئاهه‌نگێكی گۆرانی گووتنیش له‌خۆده‌گرێت .
ئا- كامران