پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کۆنی ڕۆژهەڵات، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هاووڵاتییانی کریستیان لە کوردستان و عێراق دەکات.  

پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

 بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی قەداسەتی پاتریارک مار ئەدای دووەم، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهانمان پێگەیشت.

بەو بۆنە خەمناکەوە بەگەرمی پرسە و سەرەخۆشی لە هاووڵاتییانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و تەواوی پەیڕەوانی کەنیسەی کۆنی رۆژهەڵاتی دەکەم و هاوبه‌شی خەمیانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامی بە کەسوکاری و هەموو لایەک ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2022/02/12