5 نیشانە ئاماژەن بۆ تووشبوون بە مەترسیدارترین جۆری شێرپەنجە

 

کۆکەی بەردەوام یەکێکە لەو نیشانانەی لەوانەیە لە کاتی تووشبوون بە هەڵامەت یاخود کۆڕۆنا لە مرۆڤدا دەربکەوێت، بەڵام ئەوەی کە زۆربەمان نایزانین ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان.

لەمیانی چاوپێکەوتنی دکتۆر ئەمیر خان پسپۆڕی نەخۆشی سییەکان لەگەڵ ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی ئاشکرای کرد "زۆربەی جار لە سەرەتای تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکان هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆ لەو کەسەدا دەرناکەوێ تا دوا قۆناخەکانی نەخۆشییەکە، لەمبارەیەوەش نیشانە سەرەکییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی خستۆتەڕوو". 

ئەو دکتۆرە ڕایگەیاند: ئەگەر بۆ ماوەی زیاتر لە 3 هەفتە کۆکەی بەردەوامت هەبوو، ئەوا پێویستە بۆ ڕاوێژکردن سەردانی دکتۆر بکەیت و بەدواداچوون بۆ کۆکەکەت بکرێت، بە تایبەت ئەو کەسانەی جگەرەکێشن.

هاوکات ڕاشیگەیاند کە تەنها جگەرەکێشان هۆکار نییە بۆ تووشبوون بەم نەخۆشییە، بەڵام یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان.

دکتۆر ئەمیر خان دەشڵێت "خوێنهێنانەوە لەگەڵ کۆکە و گۆڕانی دەنگ بەشێکی دیکەی نیشانەکانی نەخۆشییەکەن".

ئاماژەی بەوەشدا نیشانەکانی دیکەی نەخۆشییەکە بریتین لە کورتی هەناسەدان، دابەزینی کێش و گۆڕانی ڕەنگی نینۆکەکان".