ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت كه‌مێك دابه‌زی

 

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌مێك دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام هه‌ر له‌ سه‌رووی 90 دۆلار مایه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 25 سه‌نت واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زی و ئێستا به‌ 91.16 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه‌ دابه‌زی و 15 سه‌نت یان به‌ ڕێژه‌ی 0.2% به‌های نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و ئێستا به‌ 89.73 دۆلاره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ درێژایی هه‌فته‌ی ڕابردوو نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ به‌رزی مابووه‌وه‌ و گه‌یشتبووه‌ به‌رزترین ئاست له‌ ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوودا.

‌شاره‌زایانی بواری وزه‌ وای بۆ ده‌چن به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ببێت و نرخه‌كه‌شی بێگومان زیاتر ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ بكات.