سعوودیه‌ مه‌رجی پشكنینی كۆرۆنا و بوونی به‌رگریی له‌ش له‌سه‌ر عومره‌كاران داده‌نێت

له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی عومره‌كاراندا، رێكاره‌كان نوێكراوەتەوە.

له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعوودیه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عومره‌ یان سه‌ردان ده‌چنه‌ وڵاته‌كه‌، ده‌بێت پشكنینی كۆرۆنا (PCR) یان پشكنینی ئاستی ته‌نۆچكه‌كانی كه‌ به‌رگریی له‌ش زیاد ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌و رێكارانه‌ له‌ 9ی شوباتی 2022ه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت.

سعوودیه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو، له‌ 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021ه‌وه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوو دۆز ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ رێگای ئه‌نجامدانی عومره‌ و په‌رستشیان پێده‌درێت.