كتێبی "ئه‌و كۆچه‌ی ژیان له‌بیری ناچێته‌وه‌ " بڵاوكرایه‌وه‌


 له‌چله‌ی هونه‌رمه‌ند زرار محه‌مه‌د مسته‌فا  كتێبێكی ناوازه‌ له‌سه‌ر ڕابه‌ری هونه‌ر (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا)، له‌ ئاماده‌كردنی  نووسه‌ر "دادیار ئازاد" بڵاوكرایه‌وه‌.
  له‌م كتێبه‌ په‌نجا هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان له‌ دۆستی مامۆستا زرار، به‌ نووسین و په‌یڤی جوان، به‌ یاده‌وه‌ریی و قسه‌ و وته‌ی شیرین و هه‌ست و سۆزی خۆیان ده‌ربڕیووه‌و، باس له‌ گه‌وره‌یی و خۆشه‌ویستی ئه‌و مرۆڤه‌ جوانه‌یان كردووه‌ .
 كتێبی "ئه‌و كۆچه‌ی ژیان له‌بیری ناچێته‌وه‌ "هه‌ڵه‌چن و دیزاینی ناوه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌، له‌لایه‌ن مامۆستا (دادیار ئازاد)ه‌ بۆ كراوه‌، كاری به‌رگیش،له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ته‌یب موعته‌سیم بۆكراوه‌ له‌ ئاماده‌كردنیش  هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستایان (ئامانج غازی و شێرزاد حه‌یده‌ری و فاروق باپیر) هاوكاری  نووسه‌ر دادیار ئازاد بوون. 
 له‌ چاپ كردنی كتێبه‌كه‌، پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین ،مامۆستا هاوكار كه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین،  ئه‌ركی چاپكردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌. 
ئا- كامران