له‌به‌غدا كچێك به‌ ده‌مانچه‌ دایكی خۆی كوشت

كچێك به‌ ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ له‌دایكی ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ كچێك  له‌ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ی رۆژئاوای به‌غدا هه‌ڵساوه‌ به‌ ته‌قه‌كردن له‌ دایكی.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ میدیای عێراقی رایگه‌یاندووه‌، كچێك له‌ رێگای ته‌قه‌كردن به‌ چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی دایكی .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ توانراوه‌ كچه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی غه‌زالییه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ نه‌خستۆته‌ روو.