سووریا.. لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا 31 چەکداری "داعش" کوژران


بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا چەند بۆردومانێکی ئاسمانییان ئەنجام دا و ناوچەکانی بڵاوبوونەوەی چەکدارانی داعشیان لە دەشتایەکانی رەسافە و ئاسریا لە سنووری هەردوو پارێزگای رەقە و حەما کردە ئامانج و لە ئاکامدا 9 چەکداری داعش کوژران و 22 چەکداری دیکەش بریندار بوون و، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاتر بن.