رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور داوای ئازادكردنی دوو رۆژنامه‌وانه‌كه‌ی قامیشلۆ ده‌كه‌ن

رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور كه‌ ناوه‌نده‌كه‌یان له‌ پاریسه‌، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی رێگرییه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ سووریا له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان بڵاو كرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، كه‌ناڵی رووداو كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ هه‌ولێره‌، به‌ تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاسای میدیا" به‌ زۆر داخراوه‌ و رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور ئه‌و بیانووه‌ ناڕوونه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كات.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ قامیشلۆ دوو رۆژنامه‌وان له‌لایه‌ن چه‌كداری ماسكداره‌وه‌ رفێندراون و له‌ شوێنێكی نه‌زانراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و "رۆژنامه‌نووسانی بێسنوور داوا ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن.